بە پیی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا (ئەبو ڕەزا موسەوی) سەرۆکی دەستەی جیهادی سەرایا سەلام، لە کەرکوک ڕایگەیاند، ئەوان ڕێنماییەکانی موقتەدا سەدر جێبەجێ دەکەن کە داوای کردووە یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بپارێزێت و ئامانجی ئەوانیش پاراستنی هاوڵاتیانی کەرکوکە.
وتیشی، هیچ جیاوازییەک ناکەن لەنێوان کورد و عەرەب و تورکمان و ئێزدییەکاندا و چەکدارەکانی سەرایا سەلام لە ماوەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی مرۆییانە مامەڵەیان کردووە و هەوڵی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقیانداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان فەرمانیان پێ کراوە کە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان بکەن و ئامادەن لە حاڵەتێکدا کە حکومەت داوایان لێبکات بەشدار بن لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەدا کە بۆیان دیاری دەکرێت.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، کە هەماهەنگیان دەبێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی کەرکوکدا بۆ پاراستنی شارەکە و هێزەکانیشیان لەناو شاری کەرکوکدا نابێت، تەنها لە حاڵەتێکدا هێزەکانیان دەچنە ناو شارەکەوە کە داوایان لێ بکرێت.
ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی ئەم مانگە هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیۆنێکدا پارێزگای کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان کۆنترۆڵکرد.
٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ١٣:٣٨
News ID: 861476
هێزەکانی سەرایا سەلام لە کەرکوک ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیانی کەرکوک کە بۆ پاراستنی ئاسایشی کەرکوک هاتوون و بەشداری ڕوبەڕوبوونەوەکانی پردێ نەبوون.